سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەکات
رۆژی پێنج شەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد.
لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا و هەروەها تیشک خرایە سەر ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی.