مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماریی هەڵبژێردراوی لوبنان دەکات
لە پەیامێکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماریی هەڵبژێردراوی لوبنان دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیوویەتی :”پیرۆزبایی لەسەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی لوبنان، جۆزێف عۆن دەکەم”.
هەروەها نووسیویەتی:”هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم لوبنان بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن بەرێت”.