شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ جووتیارانی سەرگەڕان: ڕێگەنادەین سوپای عێراق بێنە سەر زەوییەكانتان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێكی زۆر لە كەسایەتی و جووتیاران و نوێنەرانی ناحیەی سەرگەڕان و گوندەكانی پەڵكانە و گابەڵەكە و شەناغە بۆ ڕێگرییەكانی سوپای عێراق، كە ڕێگە نادات جووتیاران لەسەر زەوییەكانیان كار بكەن، لەگەڵ د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بوونەوە.

جووتیارە کوردەکان رایانگەیاند :” ئەمڕۆ هانامان بۆ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا برد، کە کێشەی ئەو سنوورە چارەسەر بکات و ڕێگری لە سوپای عێراق بكات، كە جارێکی دیكە نەیەتە سەر زەوییەکانمان.”

لای خۆشیەوە د. شاخەوان عەبدوڵڵا، بە جووتیارەکانی ڕاگەیاند: “لە چەند ڕۆژی داهاتوو کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکەم و ڕێگە نادەین سوپای عێراق بێنە سەر زەوییەکانتان.”

Back to top button