بە بەڵگە… فێلێکی گەورە لە تەواوی فەرمانبەرانی عێراق کرا
مانگی رابردوو عێراق 1٪ی لە پارەی مووچەی فەرمانبەران بڕی بە بیانووی پشتیوانی و هاوکاری بۆ فەلەستین و غـ.ەززە کەچی پشتیوانییەکە دراوە بە حـ.ەشـ.دی شـ.ەعـ.بی.
بەپێی نوسراوێک کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە:” 1 لەسەدی لە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت بڕدراوە بۆ هاوکاریکردنی حـ.ەشدی شـ.ەعبی کەوا بڕیاربوو ئەم ڕێژەیە لە مووچەی هەر فەرمانبەرێک لە عێراق بۆ هاوکاری فەلەستین و غـ.ەززە دابین بکرێت.
ئەوەشیان بڵاو کردۆتەوە:” بە ملیاران دینار بەهۆی لێبڕینی ئەم ڕێژەیە لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق کۆکراوەتەوە، وا نیشان دراوە کە بە رەزامەندی وەزارەتەکان ئەم ڕێژەی لێبڕینە لە مووچەی فەرمانبەران ئەنجامدراوە بەڵام لە بنەڕەتدا لێبڕینی ئەو ڕێژەیە لە مووچەی فەرمانبەران بە ئیجباری جێبەجێکراوە لەسەر هەموو مووچەخۆرێکی عێراق.
باس لەوەشکراوە کە، ” ئەم ڕێژەی لێبڕینە لە مووچەی فەرمانبەران مەزندە دەکرێت بۆ نزیکەی 200 ملیار دینار لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و 70 ملیار دینار لە مووچەی خانەنشینان کە بڕی ئەوەی بۆ هاوکاری فەلەستین و غەززە دابین بکرێت بەڵام وەک هاوکاری و پشتیوانی بە حـ.ەشدی شـ.ەعبی دراوە.