بەهۆی یەکێتی مەرجەكانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ خەڵكی سلێمانی قورستر کرا
دوای ئەوەی بەهۆی کردەوەکانی یەکێتی، تورکیا سزای خستە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ئێستا هاووڵاتییانی شارەکەش باجی ئەو کارەی بەرپرسانی حیزبەکە دەدەن.
عەتا ئەنوەر، سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەكانی سلێمانی رایگەیاند، “وەرگرتنی ڤیزای توركیا بۆ خەڵکی سنووری سلێمانی قورسترە و ئەگەر چەند مەرجێكیان تێدانەبێت، ناتوانن ڤیزا وەربگرن، كە لەگەڵ مەرجەكانی ڤیزای شنگن جیاوازییان نییە، چونكە داوای تاپۆی خانوویان لێدەكرێت، لەگەڵ پشتگیریی شوێنی ئیشەكەی و داهاتەكەی و ئامانجی سەردانەكەی بۆ توركیا.
گوتیشی، “هاونیشتمانییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەزۆری داواكردنی ڤیزایان رەتدەكرێتەوە،