زوڕناژەنەكانی بەناو میدیای ئازاد! و کەمپینچیەکانی شار، ناوێرن دژی دەستێوەردانی بافڵ تاڵەبانی لە كاروباری حكومەت فززە بكەن

دوای ئەوەی بەبێ رەچاوكردنی رێنماییەكانی حكومەت، سەرانی یەكێتی دەیان هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتایان هاوردەی سلێمانی كرد و هەر ئۆتۆمبێلێكیان بەرامبەر بە هەزاران دۆلار بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتدا ساغ کردەوە، لە ماوەی رابردووشدا بافڵ تاڵەبانی بە بڕیارێكی حیزبی و بەبێ ئەوەی هیچ پۆستێكی حكومی هەبێت، بڕیاری دا دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگیرێت، بەوە گێژاو و ئاڵۆزیەکی تری دروست کرد لە سلێمانییدا، جا بۆ ئەوەی خەڵک وا تێبگەیەنێت کە هەموو شتێک بەدەست بافڵە، دوێنێ هەر لای خۆیەوە بڕیاری دا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا ناگیرێت!

لەوبارەیەوە د.مەدحەت سلێمان، شارەزای سیاسی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”بافڵ تاڵەبانی بۆ خۆی کردووەتە بەدیلی حکومەت؟ ئەگەر چارەسەری کێشەی ئۆتۆمبێلی مەلیکەشی دەکرد، دەیتوانی داوا لە قوباد بکات و حکومەت بڕیاری پێ دەربکات.“

روونیشی كردەوە كە ”دەوڵەتمەداری بە بڕیاری دەستتێوەردانی سەرۆکی حیزب ناکرێ، ناكرێ لەبری حکومەت فەرمان دەربکات.”
ئەو شارەزا سیاسییە پێیوایە كە ”ئەگەر پارتی بڕیاری کێشەی ئۆتۆمبێلی مەلیکەی لەبری حکومەت بدایە، ئێستا زوڕناژەنەکان دەیانکردە هەرا، کەچی دژی دەستتێوەردانی بافڵ ناوێرن فززە بکەن.“

لە كۆتاییشدا نووسیویەتی: ”دەتانگوت دەسەڵات راستەڕێ دەکەینەوە، کەچی خۆتان بڕیاری نایاسایی دەردەکەن و خۆتان کردووەتەوە بەدیلی حکومەت، هەر ئەوەتان مەبەست بوو؟“

Back to top button