د.ڤاڵا فه‌رید: ڕیفراندۆم له‌ كوردستان پێویستی به‌ په‌رله‌مان و یاسا ده‌ركردن نیه‌.

خواكوڕك

سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ كوردستان، پێویستی به‌ په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت یاسایش نییه‌ و ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ و به‌ بێ په‌رله‌مان ده‌توانرێت ریفراندۆم به‌ ئه‌نجام بگه‌ینرێت له‌ كوردستان.

(د.ڤاڵا فه‌رید) سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌”ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم پێویستی به‌ په‌رله‌مان و یاسا نیه‌، چونكه‌ له‌ یاسایی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه‌” كه‌ كۆمیسیۆن هه‌ركات داوای لێبكرێت، ئه‌و ئه‌ركه‌ جێ به‌جێ ده‌كات، پشت به‌و نیزام و یاسایه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ خۆی ده‌ری ده‌كات، بۆ ئه‌م پرسه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر گوتی”ناوی ته‌واوی كۆمسیۆنه‌كه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه‌، بۆیه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی راپرسییه‌ و مافی یاسایی ئه‌وه‌ی پێ دراوه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌ركێكی بۆ جێبه‌جێ نه‌كرا و پێویستی به‌ یاسا هه‌بوو، ده‌توانێ خۆی نیزام ده‌ربكات.

Back to top button