ئەمڕۆ پەیامێک لەبارەی هەرێمی کوردستان بە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا دەگات

ئەمڕۆ پەیامێک لەبارەی هەرێمی کوردستان بە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا دەگات و، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیێنێت :” نابێ ئەو سیناریۆیەی ساڵی ڕابردوو بۆ مووچە ڕوویدا ئەمساڵیش دووبارە ببێتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند،” ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەوە بۆ ئەوەی هەڵوێستی هەمووان یەک بێت و هەڵوێستمان یەک بخەین و بڕیاری هاوبەش بدەین بۆ مووچەی مانگی 12 و بۆ ئەوەی سیناریۆی ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵیش دووبارە نەبێتەوە.

گوتیشی:” لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پەیامی کۆبوونەوەکەی دوێنێیان لەبارەی هەرێمی کوردستان پێدەگات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردوەتەوە، حکومەتی عێراق، 10 تریلیۆن دیناریان ناردووە، لەکاتێکدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 12 تریلیۆنە.

Back to top button