نه‌جمه‌دین كه‌ریم:كه‌ركوك شارێكی كوردستانیه و ناكرێت به‌ده‌ربێت له ڕیفراندۆم.
خواكوڕك
پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم له كه‌ركوك و هه‌ریمی كوردستان به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند” كه‌ركوك كوردستانیه، به‌ده‌ر نیه له ڕیفراندۆم، ده‌كری ئه‌مه زیاتر موعاله‌جه بكرێ، و حزبه كوردستانییه‌كان كه دوێنێ كۆبونه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
(د.نەجمەدین کەریم) پارێزگاری کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند:”ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدانی ریفراندۆم تاوتوێ دەکرێت، بۆیە پێویستە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش پرسی ریفراندۆم باسبکرێت، حزبه سیاسیه‌كان ئه‌م پرسه یه‌كلا بكه‌نه‌وه، پاشان ئێشمه به‌ده‌ر نابین له‌و بابه‌ته، بۆیه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه کەرکووک شارێکی کوردستانییە و دەبێت پرسی ریفراندۆم لەو شارەشدا تاوتوێ بکرێت.