هۆشدارییەکی بەپەلە لە سنووری سلێمانی بڵاو کرایەوە

رێژەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆ*شبەر لە سنووری پێنجوێنی رۆژهەڵاتی سلێمانی ساڵی 2024 بەراورد بە 2023، سێ هێندە زیادی کردووە و، هۆشداری دەدرێت .

لە بارەی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆ*شبەر لە سنوورەکەیان، عادل عومەر یاریدەدەری دادوەری لە ئەکاونتی خۆی لە سۆشیال میدیا، پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردووەتەوە لەسەر مەترسی ماددەی هۆ*شبەر و داوا لە یەکە ئیدارییەکانی قەزاكە دەکات رێگربن لە بەردەم بڵاوبوونەوەی زیاتری ماددەی هۆ*شبەر.

ئەو یاریدەدەری دادوەرییە پێی وایە، مەترسی ماددەکە لە بەردەم ماڵی هەموواندایە و ساڵ بە ساڵ رێژەی بەکارهێنان لە هەڵکشانە و هەرچەندە یاسا سزای توندیشی بۆ دانرابێت، بەڵام دەبێت کۆمەڵگە و مامۆستایانی ئاینی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و دانیشتووانیش، بەشێک بن لە رووبەروونەوەی ئەو ماددەیە.

Back to top button