شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی: ئەولەویەتی ئێستامان بابەتی ریفراندۆمە

خواكوڕك 

شاندی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمرۆ سەردانی هەریەكە لە ( یەكگرتووی ئیسلامی و حزبی شوعی كوردستانی كرد) لەمیانی سەردانەكەدا د.رۆژ نوری شاوێس رایگەیاند، ئەولەویەتی یەكەمی سەردانەكەی وەڤدی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بابەتی ریفراندۆمە، جا بۆ ئەم ریفراندۆمە چی پێویست بكات بۆ سەرخستنی ئێمە ئامادەی بە گفتوگۆ چارەسەریان بكەین”.

د.رۆژ نوری شاویس گوتیشی سەردانی ئێمە بۆ لای لایانەكوردستانیەكان، بۆ بابەتی ریفراندۆم و هەڵوێستی حزبەكانە بۆ ئەوەی بچینە ئەو قۆناغە، بەڵام ئەولەویەتی رەقەم یەكی ئێمە بابەتی ریفراندۆم و سەرخستنی ئەو پرۆسەیەیە، جا هەرشتێك پێویست بێت بۆ سەرخستنی بابەتی ریفراندۆم، ئێمە وەڤدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی ئامادەیەن هەنگاوی بۆ بنێین”.

لەلایەكی ترەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئەندامی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لەمیانی بەرێوەچوونی كۆنگرەی رۆژنامەوانی نێوان وەڤدی هاوبەش و حزبی شوعی كوردستانی گوتی، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكەن، لەگەڵ لایەنەكانی تر لیژنەیەكی باڵا پێكبهێنن.

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند، ئەو لیژنەی پارتی‌و یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان پێكیدەهێنن، بۆ كاركردن دەبێت لەسەر پرسی ریفراندۆمئ هەڵگرتنی ئەو هەنگاوانەی لەو بارەوە پێویستن.

Back to top button