وەزارەتی دارایی: بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە “بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە.”
دەشڵێت : “داهاتی نانەوتیمان ڕادەستی بەغدا کردووە و بە شێک لە داهاتی ناوخۆ لە خەرجییەکانی حکومەت خەرج کراوە.”
ڕاشیگەیاند “بەغدا پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و مووچەی خانەنشینانی بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵ زیاد نەکردووە.”
دەشڵێ:” وەزارەتەكەمان رایدەگەیەنێ، كە ئامادەین پێشوازیی لە هەر لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی یان عێراقی بكا بۆ دەرخستنی راستییەكان، هەروەها دەرگای وەزارەتەكەمان واڵایە بەرانبەر هەموان، هەروەك كراوەیە بەرانبەر تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق.
ئاماژە بەوەش دەکات، پشکى هەرێمى کوردستان بە بودجە دا “11 تریلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 335 هەزار دینار بووە، کەچی 822 ملیار و 642 ملیۆن کەمتر نێردراوە.”