ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر شەهیدکردنی پێشڕەو دزەیی و ژینا دزەیی یەک ساڵان تێپەڕدەبێت

سالێک بەر لە ئێستا شەوی 16 /17 ی 1 ی 2024 ، بێ هیچ هۆکارێک کۆماری ئیسلامی ئێران بە 11 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر هەولێر ، کە تێیدا ماڵی پێشڕەو دزەیی بە ئامانجگیرا و خۆیی و ژینای تەمەن یەک ساڵانی کچی شەهیدبوون .

هەر لە هێرشەکەدا کارگوزارێکی بیانی و هاوڕێیەکی بە ڕەگەز عەرەبی پێشڕەو دزەیی گیانیان لەدەست دا و دوو لە ئەندامانی خێزانەکەش بە سەختی بر*ینداربوون

بەهۆی پاساوەکانی ئێران لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە بەغدا سەردانی شوێنەكەیان كرد و لێكۆڵینەوەیان كرد، دەركەوت ئەو قسانەی ئێران دەیڵێت بوخاتە و ماڵی هاووڵاتی سڤیل كراوەتە ئامانج و هاووڵاتی سڤیل شەهید بووە.

Back to top button