بزانە ترەمپ چی لەسەر سەرۆكە دیكتاتۆرە گەنجەكەی كۆڕیای باكور دەلێت

خواكوڕك
سەڕۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەبێ هاوکاری وڵاتی سین توانای ڕاگرتنی کۆریای باکوری هەیە.
ئەم وتانەی ترەمپ لە ڕۆژنامەی فاینەنشاڵی بەریتانی بڵاوکراونەتەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی سین ماوەیەک لەمەوبەر سەردانی ترەمپی کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا نیکی هاڵ نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی فشارەکانی لەسەر سین چڕ دەکاتەوە بۆ ڕاگرتنی تاقیکردنەوە موشەکیەکانی کۆریای باکور”.

لەو ڕووەوە پەکین ڕایگەیاند کە هاوکاریەکانیان تایبەت بەو پرسە بۆ پیونگ یانگ ڕاگرتووە بەڵام هاڵ ئاماژەی بەوەدا ئەو هەنگاوە جێی دڵخۆشی نیەو چاوەڕێی فشاری زیاتر دەکەین لەو ڕووەوە.

 

س:الجزیرە

Back to top button