نوێترین زانیاری لەسەر شەڕەکەی نێوان کۆماندۆی یەکێتی و ئاسایشی گەرمیان

هێزێكی سه‌ر به‌ كۆماندۆی یەکێتی، له‌ ناحیه‌ى مه‌یدانى سه‌ر به‌ گه‌رمیان، په‌لاماری به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی ناحیه‌كه‌ ده‌ده‌ن و له‌ كارمه‌ندێكی ئاسایش ده‌ده‌ن و كه‌له‌پچه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌ى هێزه‌كه‌ى ئاسایش هه‌ستاوه‌ به‌ ده‌ستگیركردنى كه‌سێك كه‌ له‌ باخێكدا ته‌قه‌ى كردوه‌ و نزیك بووه‌ له‌ “هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ”ـوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە گەرمیان راگەیاندووە رۆژی (19ـى 1ـى 2025) ئاسایشی ناحیه‌ى مه‌یدان له‌ گه‌رمیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌ بوونى ده‌ستڕێژێكى زۆری ته‌قه‌كردن له‌ باخێكى نزیك ناحیه‌كه‌دا، دواى ئه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایش به‌ سه‌رپه‌رشتی خودی به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی ناحیه‌كه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر باخه‌كه‌، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ته‌قه‌ى كردووه‌ و ره‌وانه‌ى گرتوخانه‌ى ئاسایشی گه‌رمیانیان كردووه‌ له‌ كه‌لار.

باسی له‌وه‌ش دەکرێت پاش رووداوه‌كه‌، هێزێك كه‌ ده‌وترێت كۆماندۆی سەر بە یەکێتین و له‌ كه‌لاره‌وه‌ هاتوون، گه‌یشتوونه‌ته‌ ناحیه‌ى مه‌یدان و مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایشیان ته‌وق كردووه‌ و تفه‌نگیان روولێكردوون و میلیان راكێشاوه‌، هاوكات كارمه‌ندێكى ئاسایشیان ده‌ستگیر كردووه‌ و لێیانداوه‌ و وتوویانه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیر كراوه‌ ئازادی بكه‌ن و پێیان بده‌نه‌وە هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ” كه‌ پله‌دارێكیان له‌گه‌ڵ بووه‌، تفه‌نگیان رووبه‌ڕووى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی مه‌یدان كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی ناسیویانه‌ و پله‌ و به‌رپرسیارێتیه‌كه‌یان زانیوه‌.

سەرچاوە جیاوازەکان دەشڵێن، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایش سكاڵایان له‌سه‌ر “هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ” تۆمار كردووه‌ و به‌ بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراون.

Back to top button