گەڕەکێکی سلێمانی هیچ خزمەتگوزارییەکی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبانی نییە و یەکێتی وەڵامی داواکانیان ناداتەوە
گەڕەکێکی سلێمانی هیچ خزمەتگوزارییەکی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبانی نییە و، یەکێتی ئامادەنیە وەڵامی داواکانیان بداتەوە.
کانی بەردینە کە گوندێکی سنووری پارێزگای سلێمانییە بەهۆی فرانبوونییەوە ئێستا بووە بە گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و سەر بە شارەوانی سلێمانییە، هیچ خزمەتگوزارییەکی ئاو و کارەبای نییە و تەنانەت ڕێگاکانی هەموو خۆڵە و لە زستاندا دانیشتوانەکەی هەراسان بوون ، تۆڕی کارەبای خراپ و هەروەها ئاوو ئاوەڕۆ هەر نییە لە گەڕەکەکە و خەڵکەکە لە هاویندا پەنا بۆ کڕینی ئاو بە تانکەر دەبەن .
دانیشتووانی ئەم گەڕەکەی سلێمانی بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و داوا دەکەن دەسەڵاتی شارەکە کە یەکێتییە پڕۆژەکانیان بۆ ئەنجام بدات، بەڵام دەسەڵاتی شارەکە بێ باکە لە ئاست گەیاندن و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆیان و وەڵامیان ناداتەوە.
هاوکات دانیشتووانەکەی دەڵێن:” لە زستاندا بەهۆی ڕێگاوبانی خراپ قوڕ و لیتە و لە هاوینانیش بێ ئاوی و تۆز و خۆڵ تەنگی پێ هەڵچنیوون.