عەلی باپیر لەگەڵ مانەوەیە لەعێراق و پشگیری لە ریفراندۆم ناكات

خواكوڕك

پاش سەردانی وەڤدی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بۆ لای كۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی رایگەیاندووە، كە ئەوان تا پێشمەرگە و ئاسایش و پەرلەمان و مووچە چارەسەر نەكرێت ئێمە پاڵپشتی ریفراندۆم ناكەین،چاودێرانی سیاسیش دەلێت هەركاتێك هێزی سیاسی گوتی پێشمەرگە و ئاسایش و پەرلەمان ئەوە بزانە ئەو حزبە سیاسیە پاڵپشتی لەسەربەخۆی ناكات و لەگەڵ ریفراندۆم دانیە”.

عەلی باپیر لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، كە ئەوان پێیان وایە تا پێشمەرگە یەك نەخرێت و ئاسایش یەك نەگرێت پرسی سەربەخۆی و ریفراندۆم ئەنجامی نابێت، دەلێت ئێمە تا زەمینە سازی نەكرێت بۆ ئەوانە هەوڵدان بۆ ریفراندۆم بێ ئامانج دەبێت، ئەمەش بە بروای چاودێرانی سیاسی رەد كردنەوەی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستانە لەلایان ئەو حزبەوە، چونكە پارتی و یەكێتی لەسەر ئەوە هاو هەڵوێستن كە ریفراندۆم و سەربەخۆی ئەولەویەتی یەكەمە و جا ئەم دوو پرسە هەر پێویستیەكی هەبوو جێبەجێ دەكرێت بۆ سەر خستنی”.

پێشتر عەلی باپیر رایگەیاندیوو كە دەبێت ئێمە لەگەڵ عێراق بین و ئێستاش كاتی سەربەخۆی كوردستان نیە، ئەمەش لەچەندین دیمانە و راگەیاندراودا دووپاتكراوەتەوە، ئەو هەڵوێستەی ئێستاشیان، بە بروای چاودێرانی سیاسی هێشتا نەگۆڕاوە و ئێستاش لەگەڵ مانەوە لەعێراقن و دژی سەرەبەخۆی كوردستان و ریفراندۆمن هەروەها چاودێران دەشلێن خۆ عێراق پرە لە گروپی چەكداری خێر عەلی باپیر لەگەڵ مانەوەی عێراقە كە پرە لەگروپی چەكداری بەڵام بۆ كوردستان لەگەڵ سیستەمی ئێستای پێشمەرگە نیە كە بەشێكی زۆری لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەیە”.

Back to top button