مەسرور بارزانی: بەپێی دەستوور دەبێت هەرێمی كوردستان بەشداری لەو دانوستانانە بكات كە عێراق لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە ئەنجامی دەدات

مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز، له داڤۆس ڕایگه‌یاند، پێویسته هه‌رێمی كوردستان له ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی عێراق و كۆمپانیای نه‌وتی بریتیش پێتڕۆڵیۆمدا به‌شدار بێت.
هاوکات دووپاتیشی كرده‌وه، پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌و دانوستانانه‌دا به‌شدار بێت كه عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی کە لە کەرکووکن.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، گوتیشی: هەرێمی كوردستان دژی په‌ره‌پێدان نییه، به‌ڵكو دژی ئه‌و میكانیزمەیە كه گیراوه‌ته به‌ر. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوولایه‌نه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌و باره‌یه‌وه بكرێت.