هەرێم و عێراق ڕێککەوتنێک لەبارەی خەرجکردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ ئەنجام دەدەن
ئەنداوێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد:” هەرێم و عێراق ڕێککەوتنێک لەبارەی خەرجکردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ ئەنجام دەدەن
خه‌لیل غازی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه، له‌وانه ڕایگه‌یاندووه، ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له بودجه ڕه‌وانه بكات.
دەشڵێت: پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە حکومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.
هەروەها گوتی: سبەی یه‌كشه‌ممه شاندێکی هه‌رێمی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات.