پرۆفیسۆر دکتۆر دەشتی دزەیی پزیشکی ناودار و بەناوبانگی هەولێر و کوردستان کۆچی دواییکرد.

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:”  پرۆفیسۆر دکتۆر دەشتی دزەیی پزیشکی ناودار و بەناوبانگی هەولێر و کوردستان کۆچی دواییکرد.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:”بە خەمو پەژارەی یەکجار زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر (د. دەشتی دزەیی) پزیشکی پسپۆڕی پێشەنگ و دێرین و مامۆستا و زانای پزیشکی و کەسایەتی شاری هەولێر دەکەین کە بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

دەشڵێت :” خوالێخۆشبوو پزیشکێکی پێشڕەوی بواری پزیشکی کوردستان و دڵسۆز و بەوەفا و خۆشەویستی هاوڵاتیان بوو، خزمەتی زۆری مرۆڤدۆستی و هەژاران و هاوڵاتیان و چارەسەری نەخۆشی و بواری ئەکادیمی و فێرکردنی چەندین نەوەی پزیشکی کردووە، ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، بەردەوام بەڕێکوپێکی و بێ ماندووبوون خزمەتی زۆری هاوڵاتیان و پێگەیاندنی چەندین مامۆستا و پێگەیاندنی پزیشکی کردووە.

Back to top button