وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنوێنییەکانی یاسای خانەنشینیی پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە

تەمەنی یاسایی خانەنشینی لە 63 ساڵ بۆ 60 ساڵ كەمكراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنوێنییەكانی خانەنشینیی پێشمەرگەی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینیی سەربازی ژمارە (3)ی ساڵی 2010 ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین دەکرێن، بۆ ئەوەش تەمەنی یاسایی خانەنشینی لە 63 ساڵ بۆ 60 ساڵ كەمكراوەتەوە.

ئەمرۆ یەكشەممە 26ی 1ی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەسەر خانەنشینیی پێشمەرگە بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: به پێی فەرمانی وەزاری، کە وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەرکردووە بەژمارە (1470) لە 26ی 1ی 2025 و پاڵپشت بەفەرمانی جەنابی سەرۆکوەزیران ژمارە (191) لە 15ی 1ی 2025، لەبەر ڕۆشنایی بریاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە(259) پشتبەست بە بریاری دادگەی باڵای ئیتیحادی ژمارە (212 ئیتیحادی/ 2022) لە 23ی 11ی 2022، تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە (9) ساڵی 2014ی هەموارکراو، ئاماژە بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی ئیتیحادی و هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی 17ی 10ی 2023 تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە هەرێم.

ئاماژەی بەوەش داوە، كە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتبەست بە بریارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان پەخشکردووە و بە پێی فەرمانەکە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ئێستا خانەنشین دەبن بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە (3)ی ساڵی 2010 خانەنشین دەکرێن، کە پاڵپشتە بە مادەی (35) لە برگەی (سێیەم/ ب) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9) ساڵی 2014.

ئەمەی خوارەوەش دەقی فەرمانی وەزاری ژمارە(1470)، کە خۆی لە هەشت خاڵدا دەبینێتەوە:

Back to top button