لە دهۆك پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام و كۆڵان جێبەجێ دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت :” لە دهۆك پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام و كۆڵان جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” لە چوارچێوەی پلانی سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆك بۆ زیاتر گرنگیدان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكە، پرۆژەیەكی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی و كۆڵان لە گەڕەكی ئێتویتێ جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پرۆژەیە، لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆك و بە سەرپەرشتی تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆك جێبەجێ دەكرێت، پێكهاتووە لە دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك كۆڵان و شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی ئێتویتێی شاری دهۆك.

ڕووبەری پرۆژەكە (36800)م2 ی قیرتاوكردن و ئێستاش دانانی قاڵبی كربستۆنی پرۆژەكە تەواو بووە و ڕێژەی ئەنجامدانی كارەكانی گەیشتووەتە زیاتر لە 35% و كاركردنیش تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت.

باسی لەوەشکردووە:” جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شاری دهۆك و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی دهۆك (دەوروبەری دهۆك) لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

Back to top button