ئێران هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركووك ئاشكرا كرد.

خواكورك

به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئێران ده‌لێت هه‌ڵكردنی هه‌ر ئاڵایه‌ك جگه‌ له‌ ئاڵای حكومه‌تی عێراق ناده‌ستووریه‌ و به‌ كارێكی نایاساییه‌.

رۆژی دوو شه‌مه‌ 3/4/2017 (به‌هرام قاسمی) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ پرێس كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕیاگه‌یاند: وه‌كو حكومه‌تی ئێران به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئاڵایه‌ك جگه‌ له‌ ئاڵای عێراق، له‌ شاری كه‌ركوك به‌ نایاسایی و ناده‌ستووری ده‌زانین، ئێمه‌ وه‌كو كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوان ده‌بین بۆ حكومه‌تی عێراق و سیاده‌ و سه‌روه‌ری عێراق به‌ یه‌كپارچه‌یی لای ئێمه‌ گرنگه‌، داواش ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ند بن و كێشه‌كانیان له‌ ڕێگای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌” له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری دا به‌ هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان، له‌ پاش ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانی عێراقی به‌ بێ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ده‌نگی له‌ سه‌ر داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك دا.

Back to top button