دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات کرا

دژەتیرۆری کوردستان، رایدەگەیێنێت : درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی کانوونی دووەمی 2025، کاتژمێر 17:40، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا.

ڕاشیگەیاندووە: درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

Back to top button