مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی ئەمریکا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی ئەمریکا دەکات.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاتووە “بەهۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی پێکدادانی فڕۆکە و هێلیکۆپتەرێک لە نزیک واشنتن دی سی، پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی گەل و حکومەتی ئەمریکا دەکەم”.

هەروەها نووسیویەتی” بیر و فیکرم لای قوربانیان و خێزانەکانیانە، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.”

Back to top button