دادگای پێداچوونەوەی عێراق: گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان یاساییە
دادگای پێداچوونەوەی عێراق ڕایگەیاند: گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان یاساییە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانە لێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بڕیارەکانی دادگای کەرخ کە دوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان دەرچووبوو، دادگای کەرخ دوای ماوەیەکی زۆر لە وردبینی، لەبەرژەوەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی پێشووی خۆی دا.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راشیگەیاندووە: هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ دووبارە تانەی لە بڕیارەکان دا، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاری بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ دایەوە، بەمەش لە ڕووی یاساییەوە یەکلا بووەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کارایە و دروستە.