سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ رێگری لێکرا بچێتە ناو ئاسایشی رانیە

لە پەیامێکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیێنێت : دوای ئەوەی لە ڕێگەی پەیوەندی تایبەتەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیەوە ئاگادارکراینەوە لەبونی حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەناو زیندانیانی ئاسایشى ڕانیە، بۆ ئەو مەبەستەو بەدواداچون ڕاستەوخۆ ڕۆژی پێنج شەممە شاندێکی دەستە کە ڕاستەوخۆبەڕێز سەرۆکی دەستە خۆی سەرۆکایەتی کرد بە ڕێکەوتن بۆ ئەوێ تا لە نزیکەوە ڕاستییەکان بزانین کەتاوەکو ئێستاش لە ڕانیەن، ویستمان خۆمان سەردانی زیندانەکانی ناو ئاسایش بکەین ، بەداخەوە کە ڕێگەیان نەدان بچنە ناو بیناى ئاسایشەوە یان تەنانەت لە نزیکیشەوە ڕێگەیان نەدا وێنە بگرین ،
دەقی پەیامەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ڕای گشتی:
دوای ئەوەی لە ڕێگەی پەیوەندی تایبەتەوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیەوە ئاگادارکراینەوە لەبونی حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەناو زیندانیانی ئاسایشى ڕانیە، بۆ ئەو مەبەستەو بەدواداچون ڕاستەوخۆ ڕۆژی پێنج شەممە شاندێکی دەستە کە ڕاستەوخۆبەڕێز سەرۆکی دەستە خۆی سەرۆکایەتی کرد بە ڕێکەوتن بۆ ئەوێ تا لە نزیکەوە ڕاستییەکان بزانین کەتاوەکو ئێستاش لە ڕانیەن.
دوای پەیوەندی کردن بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی ڕاپەڕین، جەنابیان ڕوودانی سەرپێچییەکانى پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕێکارى یاسایى لە گەل ئەنجامدەران گیراوەتە بەر، بەڵام لەکاتێکدا ویستمان خۆمان سەردانی زیندانەکانی ناو ئاسایش بکەین ، بەداخەوە کە ڕێگەیان نەدان بچنە ناو بیناى ئاسایشەوە یان تەنانەت لە نزیکیشەوە ڕێگەیان نەدا وێنە بگرین ، لە بەر ئەوە شاندەکە؟نەیانتوانى هیچ شتێك لە بارەى دۆخى زیندانیەکانەوە بزانین. ئەوە لەکاتێکدا بەپێی یاساو ڕێنماییەکان ئەرکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤە بەدوا داچون بۆ پێشیلکاریەکان بکات لەهەرکوێ بێت و لەسەر دام و دەزگاکانی هەرێمە هاوکاربن و ئاسانکاری بکەن بۆ تیمەکانی دەستەو نابێ ڕێگر بن.
بەڵام ئەو ڕووداوەو ڕێگریە لەسەرۆکی دەستە پێشهاتێکی خراپەو تەواو پێچەوانەی ئەرک و پابەندیەکانی ئەو دەزگایەیە بەرامبەر سەرۆکی دەزگایەکی باڵای سەربەخۆی هەرێمی کوردستان.
لای خۆمانەوە ئەو ڕێگری یە ئیدانە دەکەین هیوادارین لایەنی بەرپرس بەدوا داچونی جددی و لێکۆڵینەوە بکات ئەوەشی ڕوودەدات لەناو ئەو زیندانیانە لەهەر حاڵەتێکی پێشێلکاری کە بەداخەوە نەمانتوانی بەدوا داچون بکەین ئەوە لەئەستۆی خۆیانە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٣٠/١/٢٠٢٥