پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرسی بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەدات
بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە گشتی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ کۆ ببێتەوە.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردۆتەوە ، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق و ماددەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
لای خۆشیەوە، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی گوت: دەیانەوێت هەمواری یاسای بودجە وەک ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هاتووە تێپەڕێنن.