حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری و بواری ماستەرپلان لە دهۆك و ئاكرێ جێبەجێ دەكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ماستەرپلان لە سنووری پارێزگەی دهۆك.

گوژمەکە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆك بۆ پرۆژەی دروستكردنی دیواری پاڵپشتی لە گەڕەكی پیشەسازیی شاری دهۆك و هەروەها دوو گوژمەش بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پلانی ماستەرپلان لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی ئاكرێ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆك.

جگە لەو پرۆژانە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك لە قۆناغی تەواوكردندان و پرۆژەی دیكەش لە پلاندان.

Back to top button