لە سلێمانی دوای تاشینی برۆ و سەری كچێك ، دەسووتێنرێت و گیان لەدەست دەدات
باوكی كچێك لە بەردەم دادگای سلێمانی رای گەیاند، لەلایەن زاواكەی و خەسوو و خەزووری و خوشكی زاواكەی، كچەكەم ئاگری تێبەر دراوە و سەری تاشراوە و برۆیان تاشیوە و دواتریش سووتاندوویانە.
هاووڵاتییەك کە باوکی کچەکەیە لە بەردەم دادگای سلێمانی رایگەیاند، كچەكەمیان سووتاند و سەر و برۆشیان تاشیوە، كەس نییە هەقمان بۆ وەربگرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، دادگا دانیشتنی ئەمڕۆی دادگاییكردنی بكوژی ئاڤان جەزای دواخست كە لەلایەن مێردەكەیەوە كوژرا و تەنانەت هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی رووتیان لێ كرد.
ئاماژەی بەوەش كرد، دادگا بڕیار لەسەر ئەو تاوانە نادات و بەڵگەش لە بەردەستدایە، ئەمڕۆ دادگایی هەبوو، كەچی دوایان خست بۆ 17ـی ئادار.