پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری سه‌رۆكی هه‌رێم و ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن.

خواكوڕك

پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یی خۆیان بۆ پشتیوانی ریفراندۆم ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌” ئاماده‌ى هه‌ر هاوكارییه‌كن كه‌ پێیان بسپێردرێت سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ و پشتیوانی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانن.

پاش كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانى كوردستان كه‌ له‌ (مه‌سیحى و ئێزدى و كلدان و ئاشورییه‌كان و كاكه‌ییه‌كان و زه‌رده‌شیتى و مه‌ندائییه‌كان) پێكهاتوون، پشتیوانى خۆیان بۆ ڕیفراندۆم ڕاگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك بارزانى بڕیارى له‌سه‌ر داوه‌ و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) هاتووه‌”باس له‌وه‌ ده‌كات”ته‌واوى پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان، پشتگیری حزبه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، داواش له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.

 

Back to top button