د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دراو، هیچ بیانویەک بۆ نەناردنی بودجەی هەرێم نەما
د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، هەناردەكردنی نەوتی كوردستان وا دەكات هیچ كێشەیەكی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغدا نەمێنێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی شوباتی 2025، دوای پەسندكردنی هەمواری بودجەی عێراق كە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان یەكێك بڕگەكانیەتی، د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵی زۆر درا كە كۆبوونەوەكە تێكبدرێت، بەڵام رێگەمان نەدا كێشە دروست بكرێت و وامانكرد هەمووان دەنگ بە هەمواری بودجە بدەن.
ئاشکراشی کرد كە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان وا دەكات هیچ كێشەیەكی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغدا نەمێنێت، هەروەها گوشار لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق نامێنێت كە پارە بۆ كوردستان نەنێرێت، چونكە لە كۆتادا داهاتێك بۆ عێراق دەگەڕێتەوە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، ئامانجمان ئەوەیە مووچە بكرێتەوە 30 رۆژ جارێك و هیچی تر مووچە هەواڵ نابێت، ئەوە قسەی سەرۆك وەزیرانی كوردستانیش بوو كە ئەمساڵ وەك ساڵی رابردوو نابێت.