لە سنووری سلێمانی فێلێکی گەورە لە قوتابیان کرا و، دوای فێلەکەش دەیاننێرنەوە و دەڵێن بایكۆتە!

لە سنووری سلێمانی فێلێکی گەورە لە قوتابیان دەکرێت و بەپێی پسوولەیەك، كە بە ناوی ئەنجومەنی دایكان و باوكان لە قوتابخانەی بۆسكێنی بنەڕەتی کە ژمارەیان نزیکەی 1200 قوتابیە بە قوتابیان دراوە، داوایان لێ كراوە هیچ قوتابییەك لە 5 هەزار كەمتر نەهێنێ بۆ ئەو كارگوزارەی بۆ پاككردنەوەی هۆڵی قوتابیان دابین كراوە، بەڵام پارەكەیان لێ وەردەگرن و دەڵێن بایكۆتە و قوتابیان دەننێرنەوە.

هەر چەندە بەپێی یاسا و بە گوێرەی رێنوێنییەكانی وەزارەتی پەروەردە، نابێ هیچ بڕە پارەیەک لە قوتابیان و کەسوکاریان بۆ هیچ مەبەستێك وەربگیرێت بەڵام بەپێی زانیارییەكان ڕۆژی یەكشەممە كاتێك قوتابیان پارەكەیان بردووە و پارەكەیان لێ وەرگیراوە، مامۆستایان قوتابییەكانیان بەڕێ كردووە و پێیان گوتوون بڕۆنەوە، بایكۆتە تا ئەو كاتەی پێتان دەڵێینەوە.

Back to top button