بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ لێدوانێکی لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەداوە

بارەگای بارزانی ڕەتی دەکاتەوە سەرۆک بارزانی هیچ لێدوانێکی لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دابێت

لە روونکردنەوەیەکدا بارەگای بارزانی رایگەیاند :” لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانی بڵاو بووەتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.”

لە روونکردنەوەکە هەروەها هاتووە: “لێرەوە ڕای دەگەیێنین کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ هاتۆتە ئارا.”

Back to top button