بۆ یەکەمجارە ناوەندێکی چاندنەوەی مۆخی ئێسک دادەمەزرێت

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، رایدەگەیێنێت بەم زووانە ناوەندێکی چاندنەوەی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانەنی نانەکەلی لە هەولێر دادەمەزرێت.
دلۆڤان محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا، ناوەندێکی گەورەی پێشکەوتوو، لەنێو نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ چاندنەوەی مۆخی ئێسک، بە تێچووی شەش ملیۆن دۆلار دادەمەزرێت.
دەشڵێت:” بە تەواوبوونی ئەو ناوەندە، چیتر پێویست ناکات تووشبووان بە مەبەستی چارەکردن بچنە دەرەوەی وڵات.”
گوتیشی:” ساڵانە لەلایەن سندووقی کۆمەک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە زیاتر لە 50 ملیار دینار بۆ پێداویستییەکانی تووشبووانی شێرپەنجە خەرج دەکرێت.
باسی لەوەشکرد:” 28% تووشبوانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی، دانیشتووی دەرەوەی شاری هەولێرن.