مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان خەرج دەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان خەرج بکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەکە ژمێریارییەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان ئاگادارکردۆتەوە، بۆ ئەوەی لە مانگی 11ـەوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت، پێویستە تەنسیق لەگەڵ نزیکترین گەنجینەی سنوورەکەیان بکرێت بۆ ئەوەی پارەکە دابەش بکەن.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان خەرج بکرێت کە بۆ مانگی 11 یە.