ڕۆژی ڕیفراندۆم دیاریكرا

خواكوڕك

به‌ پێی زانیارییه‌كان كه‌ ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌” ئه‌م ساڵ به‌ پێی ڕێكه‌وتنی سیاسی نیوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، ڕۆژی ڕیفراندۆم دیاریكراوه‌ و  بڕیاره‌ له‌ مانگی 11ی2017 ڕیفراندۆم به‌ ئه‌نجام بگه‌ینرێت له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه‌ نه‌ی ویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ خواكوڕكی ڕاگه‌یاند: به‌ پێی ڕێككه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم كه‌ وا بڕیاره‌ ئه‌م ساڵ ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مانگی 11ی ئه‌م ساڵ پێشنیار كراوه‌.

شایه‌نی باسكردنه‌” پاش كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، (مه‌حمود محه‌مه‌د) ڕایگه‌یاند” كه‌ ئه‌م ساڵ ڕێفراندۆم له‌ كوردستان به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ێنرێت، هه‌روه‌ها هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوردستان 24 ڕایگه‌یاند: كه‌ ئه‌م ساڵ ڕیفراندۆم له‌ كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.

Back to top button