بزانن ئه‌مریكا چی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تدا برسی نه‌بێت
خواكوڕك
سەركردەیەكی سوننە ئاشكرای دەكات كە ئەمریكا داوای لە كورد كردووە ئاستی هەناردەی نەوتەكەی بۆ سەرووی 1.5 ملیۆنێك و نیو بەرمیل بەرز بكاتەوە، چونكە لەگەڵ ئەوە نین “دەوڵەتێكی برسی” لە ناوچەكەدا لەدایك ببێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ماوەی دوو مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی راكێشانی بۆڕییەكی دیكەی نەوتە بۆ توركیا و وا بڕیارە مانگی داهاتوو هەموو كارەكانی راكێشانی ئەو بۆڕییە تەواو بێت”.
به گوێره‌ی زانیارییه میدییایه‌كان وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان پێش دوو مانگ به‌ر له ئێستا ده‌ستی كردووه به ڕاگێشانی بۆری نه‌وتی كێڵگه‌ی (چه‌مانكێ) و ئه‌تروش و شێخان لە‌ڕێگای بۆڕییە نوێیەكەوە ببەسترێتەوە بە بۆڕیی نیشتیمانیی كوردستان و لەوێوە بۆ بەندەری جیهانی توركیا رەوانە بكرێ،بۆڕییە نوێیەكە، درێژییەكەی 40 كیلۆمەترە تاوەكو بە بۆڕی نیشتیمانیی كوردستانەوە دەبەسترێتەوە. دوای تەواوبوونی بۆڕییەكەش، ئاستی هەناردەی نەوتی كوردستان رۆژانە 75 بۆ 80 هەزار بەرمیل زیاد دەكات.
ئەمە دووەم بۆڕی نەوتییە لە كوردستان كە بۆ هەناردەكردنی نەوت رادەكێشرێت. قائیمقامی قەزای شێخانیش رایگەیاندوه “دوو مانگ پێش ئێستا دەست بە راكێشانی بۆڕییەكە كراوە و ئێستا نزیكەی 35%ی كارەكانی تەواو بووە و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا هەموو كارەكانی راكێشانی بۆڕییەكە تەواو ببێ”.
هۆكاری په‌له‌كردنی راكێشانی بۆڕیه نه‌وته‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ترسیان هه‌یه له كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، كورد نه‌توانێت خۆی وه‌كو پێویست به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌مه‌ش وا له هه‌ریمی كوردستان ده‌كات ئاستی هه‌نارده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێلگه نه‌وتییه‌كان به‌رزبكاته‌وه بۆ سه‌روی (1:5) به‌رمیل نه‌وت له ڕؤژێكدا.
دەیڤد پەترایۆس، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا CIA ” هەرێمی كوردستان‌مان لەوە ئاگادار كردووتەوە كە ئەمریكا لەگەڵ ئەوە نییە دەوڵەتێكی برسی لە ناوچەكەدا دروست ببێ، چونكە ئەم ناوچەیە هەم كێشەی زۆرە و هەم كە داهاتت نەبێ بۆ خۆبەڕێوەبردن سەركەوتنی دەوڵەتەكە ئەستەمە، ئه‌مه‌ش سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای سونه له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ په‌تریۆس ئه‌م نهێنیانه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه.