خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م مه‌كۆیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆچی بوو

خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری سڵێمانی بڕیاری لادانی ده‌ستگێڕو عه‌ره‌بانچیه‌كانی ده‌ركرد له‌ سه‌قامه‌كانی سڵێمانی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سڵێمانی بووه‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی كایبكاران، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌مڕۆ كاسبكاران له‌به‌رده‌می مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆپیشاندانێكییان رێكخست.
 كاسبكارانى شارى سلێمانى ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌ستگێرو عه‌ره‌بانه‌چین و له‌ سه‌نته‌رى بازارى شارى سلێمانیدا بۆ بژێوى ژیانیان له‌گه‌ل سپێده‌دا تا دره‌نگاى شه‌و له‌ شه‌قامه‌كانن، له‌ دژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بڕیاریكى “سه‌ردار قادر ” پارێزگاى سلێمانى، كاسبكاره‌كان له‌به‌رده‌م مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌ گرده‌كه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
شایه‌نى ماژه‌یه‌ ” سه‌ردار قادر ” پارێزگاى سلێمانى له‌ پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ، به‌ بیانووى ڕێكخستنى كاسبكاران له‌ ناوبازاڕى شارى سلێمانى ، بڕیاریدا ڕێگه‌ به‌ ده‌ستگێرو عه‌ره‌بانچییه‌كان نه‌دات له‌سه‌رشه‌قامه‌كان بووه‌ستن و كه‌سابه‌ت ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆكارى ناڕه‌زایه‌تى كاسبكاران . ده‌ستگێرو عه‌ره‌بانچییه‌كان به‌و پێیه‌ى “سه‌ردار قادر ” له‌ پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پارێزگاى شارى سلێمانى یه‌، چوونه‌ به‌رده‌م مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌ گرده‌كه‌و هۆشدارییان پێدان كه‌ به‌ڵێنه‌كانیان چۆن و چى بوو له‌ هه‌ڵبژاردندا ، ماڵه‌كانمان پر كران له‌ خه‌یاڵى درۆ موچه‌ش بۆ كابانه‌كانمان به‌سترا !!!! كه‌چى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌شمانه‌ خه‌ریكه‌ له‌ سایه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه‌ له‌ ده‌ستى ئه‌ده‌ین.

Back to top button