ئەو ژنەی لە خیمەی مانگرتووانەوە! سووكایەتی بە خەڵكی هەولێر كرد، پێشتر لە سلێمانی هەڵاتووە و لە هەولێر داڵدە دراوە

یەكێك لەو کەسانەی بەشداربوو لە خێمە سیاسییەكەی سلێمانی و لە لێدوانێكدا سووكایەتی زۆری بە خەڵكی هەولێر كرد، پێشتر خۆی لە سلێمانی هەڵاتووە و لە هەولێر داڵدە دراوە.

بەپێی بەدواداچوونێکی میدیایی، پاكیزە حەمەئەمین، یەكێك لەو ژنانەی كە لەنێو بەناو (مانگرتوانی! خێمەكەی سلێمانی)دا بوو و بە چەندین شێوە سووكایەتی بە خەڵكی هەولێر كرد كە دیارترینیان ئەوە بوو خەڵكی هەولێری بە ”ناهۆشیار و نارۆشنبیر!“ وەسف كرد! لە ساڵی 2018دا بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لە سلێمانی هەڵاتووە و لە هەولێر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانەوە داڵدە دراوە.

بەپێی ئەرشیفی میدیاكان، هەر لە مانگی حوزەیرانی 2018، بەڕێوەبەرایەتییەكە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد: ”پاكیزە حەمەئەمین دانیشتووی سلێمانییە، دوای ئەوەی گەیەندراوەتە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە هەولێر، بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە. دوای وەرگرتنی چارەسەر و رێوشوێنی پێویست، دادوەر بەپێی ماددەی 7ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بڕیاری داوە بە دەستگیركردنی هاوژین و خوشكێك و دوو برای ئەو ئافرەتە.“

تەنانەت بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردبوو كە توانیویانە بە هاوكاری رێكخراوێك بە ناوی (مەسەللـە)، بڕە هاوكارییەكی ماددیش بۆ پاكیزە حەمەئەمین دابین بكەن.

Back to top button