یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لە نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڵوگۆڕ و پێشخستنی توانا کارگێڕییەکان واژۆ کرا

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژۆ کرا.

یاداشتەکە نوێکردنەوەی یادداشتێکی پێشترە لەنێوان هەردوولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لە بواری دەوڵەتداری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیمارات لە ڕووی پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت و پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکومەت.

Back to top button