سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر دەكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2025/02/20250213_134758.png)
ڕۆژی پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە دەكات.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆر كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.