ئەمریکا دەیەوێت سزای سێ بانکی دیکەی عێراقی بدات

ماوەیە بانکی ڕەشید، بانکی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقی کە سێ لە گەورەترین بانکی عێراقین، دەنگۆی سزادانیان لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە هەیە، ئەمەش لەچوارچێوەی سیاسەتی نوێی ئەمریکا بۆ زیاتر کردنی گوشارەکانی سەر ئێران، دەیەوێت سزای سێی بانکی عێراق بدات.

جۆناتان شانزەر، بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەرگریی لە دیموکراسی گوتی: پێم وایە لە چوارچێوەی کەمپەینی زۆرترین گوشار کە دۆناڵد ترەمپ دەستی داوەتێ، سزای زیاتر دەبینین، چاوەڕێی زیاتر بە ئامانجگرتنی دامەزراوە داراییەکانی عێراق دەکەین کە کاری نایاسایی دارایی دەکەن و ئێران بە عێراق دەبەستنەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تا ئێستا چەند بانکێکی عێراقی سزا داوە و رایگەیاند: دوو دڵ نابن لە سزادانی بانکی زیاتری عێراقی ئەگەر دەستهەڵنەگرن لە شوشتنەوەی پارە و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ گرووپە میلیـــ*شیاکان.

لای خۆشیەوە ئینتیفاز قەنبەری شرۆڤەکار دەڵێ: لەو بڕوایەدام حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس، لەوانەش کۆنگرێس مان جۆن وێڵسن و زۆر لە کۆنگرێسمان و سیناتۆرەکان نیگەرانن لەوەی دامەزراوە داراییەکانی عێراق لەلایەن ئێران و گرووپە بە وەکالەتەکان بەکاردێن، بەدیاریکراوی بانکی ڕافیدەین ئێستا زیاتر لە 100 هەزار هەژماری بانکی وەهمی هەیە کە 600 ملیۆن دۆلار لەنێو هەژمارەکانیاندا هەیە، مانگانە زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار لەڕێگەیانەوە دەچێتە دەرەوەی عێراق، ئەمە زۆر مەترسیدارە و حکومەتی ئەمریکا ڕێگە بەمە نادات .

Back to top button