مەسرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان ڕێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئەمەریکا و ئێران ده‌گرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە چاپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە، جه‌خت ده‌كاته‌وه ئیسرائیل هیچ بوونێكی له هه‌رێمی كوردستان نییه؛ ده‌شڵێت، كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به سیاسی كراون.
هەینی، 14ـی شوباتی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی “العربیة” گوتی: پشتگیریی له به‌شداریی كوردی سووریا ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی نوێی سیاسیی ئه‌و وڵاته. باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كوردی سووریا ناكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌یشی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له بوونی بنكه و پێگه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی: كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به سیاسی كراون.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه به‌تایبه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا پشتیگرییه‌كی به‌هێزی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش بووه نه‌خاسمه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆر به گشتی.
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003ـوه هاوكاریی زۆری پێشكه‌ش به عێراق كردووه، هەروەها هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی پێش خستووه و سوپاسی هاوكارییه‌كانیان ده‌كات و به گرنگ له قه‌ڵه‌میان ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت: هه‌رێمەکە له شه‌ڕی دژی تیرۆر له پاڵ ئه‌مه‌ریكا وه‌ستا و شه‌ڕی تیرۆری كرد، هەروەها ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان له دوای كشانه‌وه‌یان له عێراق كه بڕیار وایه له كۆتاییه‌كانی ساڵی داهاتوودا ڕوو بدات، مه‌سرور بارزانی گوتی: ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندیی به ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه هه‌یه كه ئاخۆ هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌هێڵنه‌وه و چۆنیان ده‌هێڵنه‌وه.
دەشڵێت: پلانی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه بوو كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2025 عێراق به‌جێبهێڵن و به‌شێكی ئه‌م هێزانه‌ش تاوه‌كوو كۆتاییه‌كانی ساڵی 2026 له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه و دواتر هه‌رێمەکە به‌جێبهێڵن، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕوویان دا، پێم وایه هه‌ڵوێستی عێراقیشیان له‌م باره‌وه گۆڕیوه، بۆیه پێم وا نییه پلانه‌كه له ئێستادا وه‌كوو خۆی مابێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه پێشهات و پێشكه‌وتنی نوێ و ڕێككه‌وتنی نوێ له ئارادا ده‌بن، بۆیه ڕاڤه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه ده‌كرێت و ئه‌م ڕاڤه نوێیانه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ژماره‌یان له ناوچه‌كه دیاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌مه په‌یوه‌سته به بڕیاری ئه‌مه‌ریكا.
مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان و له باره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق گفتوگۆیان كردووه و ته‌نانه‌ت به‌شدارییان له دانوستانه‌كانیش كردووه و هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری له گفتوگۆ و دانوستانه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام دواجار ئه‌م پرسه بڕیاره‌كه‌ی له لای حكوومه‌تی فیدراڵه و هه‌رێمی كوردستانیش ئاره‌زووی خۆی بۆ میوانداریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ربڕیوه، چونكه هه‌رێمی دركی به مه‌ترسیی و ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه كردووه كه ڕووبه‌ڕووی هه‌مووان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌غداش له‌م باره‌وه چاوخشاندنه‌وه به بڕیار و هه‌ڵوێستی پێشێوویدا سه‌باره‌ت به ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له خاكه‌كه‌ی ده‌كات به‌تایبه‌تی كه پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بوونی پێگه و بنكه‌ی ئیسرائیل له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه تۆمه‌تن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و ته‌نیا بانگه‌شه‌ی بێ به‌ڵگه‌ن، زۆر به كورتی ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه گوتراوه و ده‌گوترێت ڕاست نین، ئیسرائیلییه‌كان له كوردستان نین، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ده‌گوترێت هیچ پاساوێكی دیكه‌یان نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیه كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌م تۆمه‌تانه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ ڕه‌فتاره خراپه‌كانیان بهێننه‌وه و هێرشی بێ پاساو بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ چی ئه‌مه ده‌كه‌نه پاساو؟ به دڵنیاییه‌وه ئیسرائیلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بوونیان نییه.
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران گوتی: هه‌رێمی كوردستان خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و له باره‌ی خۆیه‌وه بڕیار وه‌رده‌گرێت، هه‌رێمی كوردستان بریكاری هیچ لایه‌نێك نییه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هاوكات به شانازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێی هه‌یه كه سنوورێكی به‌رفراوانیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. هه‌ندێك جار ئه‌م په‌یوه‌ندییانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، كه به داخه‌وه به‌هۆی ناڕوونی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێك چوونه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌مان بڕیوه و بڕوامان وایه ویست و نیازی باش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان چاره ده‌كات.
گوتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر حیسابی قوربانیدانی وڵاتێكیان نییه، به‌ڵكوو هه‌رێمی كوردستان ڕێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات ده‌گرێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ڕێزگرتن دروست بوونه، ئه‌وان ڕێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و هه‌رێمی كوردستانیش ڕێز له‌وان ده‌گرێت.
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی دیدگا‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تایبەت په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانه‌وه، باسی له‌وه كرد، كه ناتوانێت له بری سه‌رۆك تره‌مپ وه‌ڵام بداته‌وه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان توانایه‌كی زۆری نه‌ك هه‌ر له بواری نه‌وت و غاز هه‌یه به‌ڵكوو توانای دیكه‌یشی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆک وەزیران هیوای خواست به زووترین كات حكوومه‌تی نوێ پێك بهێنرێت، كه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوایان له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی به سروشتی دانوستانه‌كانه‌وه هه‌یه و له كۆتاییدا كێ به‌شداریی له حكوومه‌تدا ده‌كات؟
گوتیشی: “ڕێگه‌م بده با بابه‌تێك ڕوون بكه‌مه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان 39 كورسیی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام گۆڕانكاریی به‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هات كه هه‌رێمی كوردستان پێشتر یه‌ك بازنه بوو، به‌ڵام له دوایین هه‌ڵبژاردندا هه‌ر پارێزگایه‌ك كرایه بازنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ش وایكرد گۆڕانكاری له كورسییه‌كانی په‌رله‌ماندا دروست ببێت، ئه‌گه‌ر سەیر بكه‌یت، ده‌بینیت پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویه‌تی ڕێژه‌ی 46%ـی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ته‌نیا 39 كورسی به ده‌ست هێناوه، چونكه ئامانج له فره‌بازنه‌یی بۆ ئه‌وه بووه كه ژماره‌ی كورسییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه. پێم وا نییه ئه‌م ڕێكاره له ڕووی دیموكراسییه‌وه باشترین نموونه بووبێت، به‌ڵام بڕیاری لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه، ده‌شمه‌وێت ئه‌وه بڵێم دوایین هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو، به ده‌ر له ئه‌نجامه‌كه‌ی، به‌ڵام گه‌لی كورد یاخود گه‌لی كوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا براوه بوو، له كۆتاییشدا هه‌مووان پێویستمان به پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دۆخی سووریاوه گوتی: هه‌ست به نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی كه سووریا دراوسێیه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌رێمی كوردستان به ڕووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته كارتێكراو ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئاشكرایه كورد به‌شێكه له دانیشتووانی سووریا، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی ئه‌م وڵاته هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕوو ده‌دات دڵه‌ڕاوكێ له لای هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، له‌م پێناوه‌شدا هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی داوه ئاگری ئاشووب و دووربه‌ره‌كی له سووریا بكوژێنێته‌وه و هه‌وڵی داوه ڕۆڵی خۆی له هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له نێوان كوردی سووریا و توركیا بگێڕێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش “خودی خۆم سه‌ردانی توركیام كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی توركیا كۆ بوومه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانی زۆر ڕاشكاوانه‌مان له‌م باره‌وه كرد”.
دەشڵێت: “له به‌رانبه‌ریشدا توركه‌كان تێگه‌یشتنیان بۆ بارودۆخی سووریا هه‌بوو، هه‌موومان هاوڕا بووین كه ماوه‌یه‌ك دیاریی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیی له سووریا به‌رقه‌رار ده‌بێت و بزانرێت چ له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. به دڵنیاییه‌وه له مه‌ترسییه‌كانی توركیا تێ ده‌گه‌ین به‌هۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سووریا، كه ته‌نانه‌ت ئه‌مه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی له ناوچه‌كانی ئێمه‌شدا، بۆیه پێمان وایه ڕێگه چاره بریتییه له دوورخستنه‌وه و ڕێگریكردن له دووبه‌ره‌كی و ئاشووب و هاندانی كوردی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له پارتی كرێكارانی كوردستان به دوور بگرێت، هه‌روه‌ها پێویسته په‌كه‌كه‌ش ڕێز له‌م بارودۆخه نوێیه‌ی سووریا بگرێت و ڕیسك به كوردی سووریا نه‌كرێت به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له‌و وڵاته.”
سەرۆک وەزیران، گوتیشی: “له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مه‌زڵووم عه‌بدی بانگهێشتی هه‌ولێر كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشی كرد، كه هانی ئه‌وان و سه‌رجه‌م هێزه كوردییه‌كانی دیكه‌ی سووریای دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕیزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك ده‌نگ به هێز و كاریگه‌رییه‌كی زۆره‌وه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی درێژمه‌ودا و هه‌روه‌ها “ئێمه هانمان داون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێك بكه‌ون، ڕاستییه‌كه‌ی من چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له داڤۆس بووم و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆ بوومه‌وه. به دڵنیاییه‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هیچ شتێكی نهێنی باس نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی باس كراوه بریتی بووه له بارودۆخی سووریا و هاوڕا بووین له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به داواكاریی كورد له سووریا، ئه‌م پرسه بۆ خۆیان به‌جێ هێڵراوه تاوه‌كوو بڕیاری لێ بدات، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رێمی كوردستان ناچاریان ناكات و فه‌رمانیان پێ ناكات بۆ ئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌م بابه‌ته بۆ كورد به‌جێ ده‌هێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بڕیار بدات كه بۆ ئه‌وان و دیمه‌شقیش باشترین چاره‌سه‌ریی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت سووریا وڵاتێكی سه‌قامگیر و دیموكراسی بێت كه رێز له مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ نموونه كورد، عه‌له‌وییه‌كان و درووزه‌كان و ئه‌وانی دیكه بگیرێت، بۆیه سه‌قامگیریی سووریا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه و هه‌ر شتێكیش به هه‌رێمی كوردستان بكرێت و هه‌ر ڕۆڵێك كه له توانای ئه‌ودا بێت، ئاماده به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت.”
سه‌باره‌ت به لێكنزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا له دیمه‌شق، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، هه‌سه‌ده نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی كورد ناكات، به‌ڵكوو گوزارشت له به‌شێكی كورد ده‌كات، هاوكات هێزی دیكه‌ی كوردی هه‌یه له سووریا كه ئه‌وانیش گوزارشت له به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی كورد یان زۆرینه‌یان له‌و وڵاته ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵی داوه به‌یه‌كه‌وه كۆیان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی و جیاوازییه‌كانی نێوانیان چاره بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌م بارودۆخه نوێیه‌ی سووریا وه‌ربگرن و كارێك بكرێت كه سه‌قامگیریی و ئاشتیی بۆ هه‌موو كورد له‌م وڵاته بهێنێته ئاراوه، بۆیه ئه‌م پرسه به ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به هه‌سه‌ده‌وه نییه. “ئێمه له باره‌ی ئه‌وه‌ی له نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا ده‌گوزه‌رێت ئاگادار نین، بۆیه ناتوانم لێدوان له‌م باره‌وه بده‌م، به‌ڵام پێمان وایه ده‌بێت دیمه‌شق له‌گه‌ڵ هه‌موو كورد بدوێت و به ته‌نیا قسه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده نه‌كات، هیواداریشین هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه كوردییه‌كانی دیكه كار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مووان نوێنه‌رایه‌تییه‌كی گه‌وره‌تر و گشتگیرتری كوردی سووریا بكه‌ن.”
په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداو، به تایبه‌تی سعوودییه و بواری وه‌به‌رهێنان، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕوونی كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو له ناویشیاندا له‌گه‌ڵ سعوودییه هه‌یه.
جەختی لەوەش کردەوە، هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به ئاستێكی باڵاتردا بگه‌یه‌نێت، به شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان خوازیاره كۆمپانیاكانی وڵاتانی كه‌نداو له ناویشیاندا كۆمپانیا سعوودییه‌كان سه‌رمایه‌گوزاریی زیاتر له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن، به تایبه‌تی كه ده‌رفه‌تی كار و سه‌رمایه‌گوزاریی له هه‌رێمی كوردستان سوودی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان له ڕووی كولتوور و جوگرافیاوه شوێنێكی گونجاوه و دیمه‌نی ڕازاوه‌ی سروشت ده‌رفه‌ت به‌وه ده‌دات خه‌ڵك ڕووی تێ بكه‌ن، بۆیه هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشه به بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و خواستی فراوانتركردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌یشی هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندان پرس هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداو ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه بیكه‌ن، بۆ نموونه چه‌ندان ده‌رفه‌تی له‌بار له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه ڕه‌نگه له شوێنه‌كانی دیكه‌دا نه‌بێت، بۆ نموونه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی كانزا و ناوچه‌ی گه‌شتیاریی و كه‌شوهه‌وای خۆیه‌تی كه به‌مه‌ش له وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو جیا ده‌كرێته‌وه ته‌نانه‌ت ژینگه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازی هه‌یه، بۆیه زۆر شت هه‌یه كه ده‌كرێت له نێوان هه‌ردوولادا ڕوو بدات، بۆ نموونه گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیاكان، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كان و لایه‌نی یاسادانه‌ر ئاسانكاریی بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و ژووره‌كانی بازرگانیی بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك گرێبه‌ست له نێوانیاندا بكه‌ن و به شێوه‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه ڕێك بكه‌ون، ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت.
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی خه‌ونی كورد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی گوتی: ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی به‌و شێواز و میكانیزمه‌وه هه‌یه كه كورد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، بۆ نموونه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ شه‌ڕیان كرد، به‌ڵكوو چه‌ندین ده‌یه تێكۆشان بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دابمه‌زرێنن و ئێستاش بوونه‌ته خاوه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ئه‌وان ئه‌م قۆناغه‌یان تێپه‌ڕاند و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نتیگره‌یشن و پێكهێنانی یه‌ك قه‌واره‌ی یه‌كگرتوو. بۆیه ئه‌م پرسه ته‌واو په‌یوه‌نده به‌و وڵاتانه‌ی كه كورد تێیاندا ده‌ژین و چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، به داخه‌وه مێژووی كورد پڕیه‌تی له سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نه‌بوونی یه‌كسانی، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، به دڵنیاییه‌وه كاردانه‌وه‌ی كورد به هه‌مان شێوه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشنیازێكی نوێ بۆ ئه‌م بابه‌ته بخرێته ڕوو كه له‌سه‌ر قبووڵكردن و ڕێزگرتن و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی بونیات نرابێت، كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌كرێت گه‌لان پێش بكه‌ون و چێژ له ئایینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و ئاشتیی وه‌ربگرن، ئه‌و كات ئه‌و ڕێگه هه‌ڵده‌بژێردرێت كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورددا ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یامی بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا، سەرۆک وەزیران، گوتی: پێویسته سه‌رۆكی هه‌موو سوورییه‌كان بێت و ڕێز له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه‌ی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت.
هاوکات مەسرور بارزانی په‌یامێكی بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نارد و به پێویستی زانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی تایه‌فه‌یه‌كی دیاریكراو و به‌رده‌وامیش بێت له‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و سوننه و شیعه‌كانیش هه‌یه‌تی.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ مه‌زڵووم عه‌بدی داوای لێ كرد له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه كوردییه‌كانی سووریا كار بكات له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كورد و ئایینده‌ی سووریا.
له باره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیشه‌وه، سەرۆک وەزیران، گوتی: ئه‌و له زینداندایه و وه‌كوو مرۆڤێك ده‌خوازێت ڕۆژێك ئازاد بكرێت و به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌ییش پرسی كورد له توركیا چاره بكرێت.