شوان کەلاری: ئەوەی بەرامبەر جووتیارانی کورد کرا لە کەرکوک زوڵمە و درێژەپێدەری سیاسەتی بەعسە

شوان کەلاری، ئەندام پەرلەمانی پارتی لو پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی ئەو گوندەمان کرد کە سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سەر جووتیارانی کورد، ئێمە وەک نوێنەرانی کورد لە بەغدا داوای کۆبوونەوەی ئیستسنائی پەرلەمانمان لەسەر ئەم رووداوە کردووە، هاوکات داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری کردووە، تا بەزووی لێپێچینەوە بکەن.
پەرلەمانتارەکەی عێراق دەڵێت: بە یاسا لە پەرلەمانی عێراق بڕیار و یاساکانی مجلس قیادە سەورەی بەعس هەڵوەشێنرانەوە و دواتر بڵاوکرانەوە، پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی عێراق دەکات، بۆیە سوپا بۆی نییە تەداخول بکات، دەستێوەردانەکانی سوپا ڕەتدەکەینەوە.
ئەو پەرلەمانتارە داوا لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات، بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن، لەسەر ئەم پرسە بێنە جواب، چونکە ئەوەی ڕوویدا ڕوون و ئاشکرا دیارە کە زووڵمە و دێژەپێدەری سیاسەتی بەعسە.