د.شاخەوان عەبدوڵڵا لەبارەی ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر جووتیارانی كورد داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سوودانی دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2025/02/20250218_190229.jpg)
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له بکات بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپا بۆ سه‌ر جوتیارانی كورد لە كه‌ركووك.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڵاویكردەوە: “جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ناره‌زایی توندی خۆی ده‌ربڕی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی دوژمنكاری و ده‌ستدرێژی سه‌ربازانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر جووتیاره كورده‌كان و رێگەگرتن لێیان بۆ چوونە ناو زه‌وییه‌كانیان به شێوازێکی نامرۆڤانه و سه‌ركۆنه‌كراو، له گوندی شەناغه و گوندەکانی تری سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگەڕانی پارێزگای كه‌ركووك.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “له چوارچێوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، داوای لێكردووە ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له ئه‌نجام بدات بۆ راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه بۆ سه‌ر جووتیاران و لێپێچینه‌وه له خراپه‌كاران و كۆتایهێنان به‌و هەڵسوکەوتانە كه پێشێلکاری یاسان و دژ به ئه‌حكامه‌كانی ده‌ستوورن.”
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، داواشی له دامه‌زراوه حكومییه‌كان كرد، ره‌چاوی مافی ده‌ستووری هاووڵاتیان بكه‌ن و رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر، بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوە ده‌یانگرێته‌وه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندی كردووه، لەگەڵ خستنەگەڕی هه‌وڵی زیاتر، بۆ رێگریكردن له كێشه‌و پێشێلکارییەکان و پتەوکردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له تەواوی ناوچه‌كانی كه‌ركووك.