سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/19 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له باڵيۆز دانيال ڕوبنستين كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانەی ئه‌مريكا له عێراق کرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا کە ستیڤ بیتنەر ، کونسولی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پتەوکردنی زیاتری په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئەمریکا، پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ، ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا .
هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا کە ئێستا گفتوگۆکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و پێشکەوتنی باش بەدەستهاتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە زووترین کاتدا ، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی بدات و بە بێ جیاوازی ، خزمەتی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
دۆخی گشتیی ناوچە و بە تایبەتی پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .