ده‌زگای مین:65% خاكی هه‌رێمی كوردستانمان پاككردۆته‌وه‌ و 13 هه‌زار قوربانیمان هه‌یه‌.

خواكوڕك

دەزگای گشتی كاروباری مین ڕایدەگەیەنێت” تاوەكو ئێستا لە 65% خاكی هەرێم پاك كراوەتەوە لە مین و لە ئێستادا دەتوانرێت ئەو زەویانە بۆ كشتوكاڵ و پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەكار بهێنرێت.

دەزگای گشتی كاروباری مین لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) هاتووه‌ ڕایانگەیاندوه‌” لەگەڵ بوونی شەڕی چەكدارانی تیرۆرستی داعش و قەیرانی دارایی، تاوەكو ئێستا لە 65%ی خاكی هەرێم لە مین پاككراونەتەوە و دەتوانرێت ئەو زەویانەبۆ كشتوكاڵ بەكار بهێندرێت،هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە” تاوەكو ئێستا 13 هەزار قوربانی مین لە هەرێم هەبووە كە نزیكەی نۆ هەزاریان گیانیان لەدەست داوە و دەكرێت ڕێژەكەش زۆر لەوە زیاتر بێت بەڵام ئەو تاوەكو ئێستا ئەو ڕێژەیە لای ئێمە تۆمار كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس له‌وه‌شكراوه‌” تیمەكانیان توانیویانە سەدان هەزار هاوڵاتی هۆشیار بكەنەوە لە مەترسی مین و داوا دەكەین چاو بخشێنرێتەوە بە پاشەكەوتكردنی موچەی كارمەندانی دەزگاكەماندا چونكە ڕۆژانە گیانی خۆیان ڕووبەڕووی مەرگ دەكەنەوە لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیاندا.

دەزگای گشتی كاروباری مین داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی چونیان بۆ سەیران پابەندی ڕێنماییەكانی دەزگای مین بن و ئەو شوێنانەی لۆگۆی تایبەت بە مینی تێیدایە خۆیان بپارێزن و ئەو ناوچەیە بەجێ بهێڵن.

Back to top button