لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامە و دكتۆرا بەشێوەی داخراو ئەنجام دەدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارەیەك رێنمایی و رێكار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا دەردەكات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە فەرمانێکدا ژمارەیەك رێكار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەردەكات.
ناوەڕۆكی فەرمانە وەزارییەكە، ژمارەیەك رێكار لە خۆ دەگرێت و لە یەكێك لە خاڵەكان ئاماژە دەدات، لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا بە شێوەی داخراو لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، هەروەها لەمەودوا نابێت قوتابی شوێنی مانەوە و خواردن بۆ ئەندامانی لێژنەی تاوتوێ دابین بکات.
فەرمانەكە ئاراستەی سەرجەم زانكۆكانی كوردستان كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی لە ڕێكەوتی دەرچوونیەوە.
بۆ بینینی تەواوی رێکارەکان لــــــــــــــێــــــــــــــــرە کلیک بکە