ئەنجامی ڕاپۆرتی ڕووداوەکانی کەرکووک لە بەرژەوەندی جووتیارانی کوردە و ئاراستەی سوودانی دەکرێت 

ئەو لیژنەیەی لە بەغداوە بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەكانی كەركووك پێکھاتبوو، کارەکانی خۆی تەواو کردووە و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی خۆی تەواو دەکات.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، رایگەیاند، “دوای ئەوەی لیژنەیەک لە بەغدا بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکانی ڕێگریکردن لە جووتیارانی کورد لە کەرکووک پێکھات و سەردانی کەرکووکمان کرد، هەموو زانیارییەکی پێویستمان لەبارەی ڕووداوەکەوە بە وردی وەرگرتووە و دەکرێتە ڕاپۆرتێک و دەدرێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.”

گوتیشی: تا ڕۆژی یەکشەممە 23-2-2025، ڕاپۆرتەکە تەواو دەبێت و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت، ئەنجامەکان باشن و لە بەرژەوەندی جووتیارە کوردەکانی کەرکووکدایە.

Back to top button